کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی داوای ملیارێك دۆلار قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی دەكات

.

05:10 PM - 28/07/2021

كازمی داوای ملیارێك دۆلار قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی دەكات
(مستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە بانكی نێودەوڵەتی دەكات، بەشێوەیەكی خێرا زیاتر لە ملیارێك دۆلار قەرز بداتە وڵاتەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری لەناوخۆدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، مستەفا كازمی لەشوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆن، چاوی بە (دیڤید مالباس) سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی كەوتووەو داویكردووە بەشێوەیەكی خێرا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار وەك قەرز بۆ عیراق خەرج بكرێت، تاوەكو ژمارەیەك پرۆژە پێوستی خزمەتگوزاری بەخێرایی پێ ئەنجام بدرێت.
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە، كە مستەفا كازمی لەگەڵ ژووری بارزگانی ئەمریكا كۆبۆتەوەو رایگەیاندووە،كە دەرگای عیراق بەڕووی وەبەرهێنەراندا كراوەیەو حكومەت رێوشوێنی بوێرانەی بۆ چاكسازی راستەقینەی ئابووری گرتۆتەبەر.
باسی لەوەشكردووە، هەرچەندە كورتهێنانی بودجەمان هەبووە بەڵام توانیومانە چارەسەری لاوازی ژێرخانی ئابووری ولات بكەین ئەوەش لەرێگەی هاندانی وەبەرهێنانی كەرتی تایبەتەوە بووە.
كازمی ئەوەشی خستۆتەڕوو، حكومەتی عیراق پلانی هەیە لەدوو ساڵی داهاتووداو لەرێگەی كۆمپانیا جیهانییەكانەوە 7 هەزارو 500 مێگاوات وزەی خاوێن بەرهەم بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە