کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سامانی تاكی عیراقی زیادیكردووە

.

05:08 PM - 28/07/2021

سامانی تاكی عیراقی زیادیكردووە
بانكی (كریدیت سویس)ی سویسری ئاشكرایكردووە، قەبارەی سامانی تاكی عیراق تاوەكو ساڵی 2020 گەیشتۆتە زیاتر لە 14 هەزار دۆلارو پشكی تاكیش لەكۆی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات زیاتر لە 8 هەزار دۆلار بووە.
بەپێی راپۆرتی سامانی گشتی جیهان بۆ ساڵی 2021 كە لەلایەن بانكی (كریدیت سویس)ی سویسریەوە بڵاودەكرێتەوە، سامانی تاكی عیراقی لەساڵی 2000وە تاوەكو ساڵی 2020 لە 2 هەزارو 808 دۆلارەوە بۆ 14 هەزارو 506 هەزار دۆلار زیادیكردووە، ئەوەش بەو مانایەدێت لەماوەی ئەو 20 ساڵەدا لەسەدا 416 بەرزبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا، كۆی سامانی هەموو عیراقییەكان گەیشتۆتە 308 ملیار دۆلارو پشكی تاك لەكۆی بەرهەمی ناوخۆیی عیراق گەیشتۆتە 8 هەزارو 204 هەزار دۆلار.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، سویسرا وەك دەوڵەمەندترین ولاتی جیهان پۆلێن كراوەو تێكڕای سامانی تاك تێیدا نزیكەی 674 هەزار دۆلار بووە، پاشان ئەمریكا لە پلەی دووەمدا هاتووەو سامانی هەر تاكێك 505 هەزار دۆلار بووە، دوای ئەویش هۆنگ كۆنگ لە پلەی سێیەمدا بووەو داهاتی تاك تێیدا 503 هەزار دۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە