کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ لەوەرزی نوێ هەوڵی تۆماركردنی چەند ژمارەیەكی پێوانەیی دەدات

.

12:49 PM - 28/07/2021

كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یۆڤانتۆس، مەشق و راهێنانی لەگەڵ یانەكەی دەستپێكردووەو ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەكات، كە تۆماركردنی چەند ژمارەیەكی پێوانەیی لەپێشە، بەتایبەت كە یەكێكە لەو یاریزانانەی خاوەن زۆرترین گۆڵە لەسەر ئاستی ئەوروپاو جیهان، یاریزانی ناوبراو لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال یان ئەو یانانەی یاریی بۆ كردون، توانیویەتی لەریزبەندی پێشەوەی هێرشبەرە گۆڵكەرەكان بێت، بەجۆرێك لەدوا پاڵەوانێتییدا كە جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 بوو، توانی بەتۆماركردنی پێنج گۆڵ بچێتتە پێشەنگ و كۆی گۆڵەكانی لەیۆرۆ بووە 14 گۆڵ، هەروەها گۆڵە نێودەوڵەتییەكانیشی بوون بە 109 گۆڵ، لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا كە لەگەڵ هەریەك لەیانەكانی مانچستەر یونایتد، ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس لەو خولە بەشدار بووە توانیویەتی 134 گۆڵ تۆماربكات، زۆرترین گۆڵیشی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بووەو توانیویەتی 450 گۆڵ لەیارییەكانی ئەو یانەیە تۆماربكات، لەلایەكی ترەوە تائێستا لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالدا خاوەن 41 گۆڵەو لەمساڵدا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال چەند یارییەكی تری پاڵاوتن ئەنجامدەدات، تاكو ئێستا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا خاوەن 783 گۆڵەو ئەمەش لەریزبەندی پێشەوەی ئەو یاریزانانەی جیهانە كە زۆرترین گۆڵیان هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە