کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەسەر ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە

.

12:48 PM - 28/07/2021

یانەی ریاڵ مەدرید بەسەرپەرشتی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری لەسەر ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەردەوامە، بریارە رۆژی 13ی مانگی داهاتوو یارییەكانی وەرزی 2021-2022ی لالیگا دەستپێبكات، یەكەم یاریی ریاڵ مەدریدیش بەرامبەر رۆژی 14ی مانگ بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێت، یاریزانانی یانەی شاهانە جیاواز لەوەرزەكانی رابردوو لەكۆمەڵگای وەرزشی یانەكەیان مەشق و راهێنان دەكەن، ئەمەش بەهۆی پرۆتۆكۆلی تەندروستی و رێنماییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا كە نەیانتوانیوە كەمپی دەرەكی ئەنجامبدەن و چەند یاریی دۆستانە لەكیشوەرەكانی ئەمریكاو ئاسیا بكەن، لەدوا یەكەی مەشقیشدا ئیدین هازاردی یەكێك لەیاریزانە ئاست بەرزەكانی یانەكە بەشدار بووە كە ماوەیەكی زۆر بەهۆی پێكان لەیاریگاكان دووركەوتبووەوە، هەروەها بریارە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید یارییەكی تری دۆستانە ئەنجامبدات كە رووبەڕووی یانەی ئەی سی میلان دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە