کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند ژمارەیەكی پێوانەیی لەپێشبڕكێكانی سەوڵ و كانۆی ئۆڵیمپیاد تۆماركران

.

12:47 PM - 28/07/2021

هەر لەدرێژەی ركابەریی یارییە جۆراوجۆرەكانی ئۆڵیمپیادی تۆكیۆدا، ژمارەی پێوانەیی لەیارییەكانی سەوڵ و كانۆی تۆماركران، یاریزانانی ئوسترالیا لەپێشبڕكێكانی كانۆیدا توانیان دوو میدالی زێر بەدەستبهێنن، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر ئاستی كوڕان و لەپێشبڕكێی چواریدا، تیمی ئوسترالیا توانی ماوەكە  بە 5 دەقیقەو 42 سانیەو لەسەدا 76ی سانیەك ببڕێت، كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی ئۆڵیمپیە، هەروەها تیمەكانی رۆمانیاو ئیتاڵیا توانیان میدالەكانی زیو و برۆنزی ئەو پێشبڕكێییە بەدەستبهێنن، ئەمەش لەكاتێكدایە یاریزانانی بەریتانیا لەپێنج ئۆڵیمپیادی رابردوو توانیویانە میدالی زێری ئەو یارییە بەدەستبهێنێن  بەڵام  لەئۆڵیمپیادی تۆكیۆ لەپلەی چوارەمدا هاتن، هەروەها لەسەر ئاستی كچانیش یاریزانانی ئوسترالیا لەو یارییە سەركەوتوو بوون و ماوەكەیان بە 6 دەقیقەو 15 سانیەو لەسەدا 37ی سانیەك بری و میدالی زێریان بەدەستهێناو بووە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ لەئۆڵیمپیاد، بەجیاوازی لەسەدا 34ی سانیەك كچانی هۆڵەندا لەپلەی دووەمدا هاتن و میدالی زیویان لەملكرا، میدالی برۆنزیش بۆ هەڵبژاردەی ئایرلەندا بوو، لەپێشبڕكێكانی سەوڵ و كانۆی و لەجۆری رەوینگدا، كوڕانی هۆڵەندا توانیان میدالی زێر دەستەبەربكەن و هەریەك لەتیمەكانی  بەریتانیاو ئوسترالیاش میدالەكانی زیو و برۆنزیان بردەوە، لەسەر ئاستی كچانیش تیمی چین توانی میدالی زێر دەستەبەربكات، پۆڵەندا میدالی زیو و ئوسترالیا میدالی برۆنزی ئەو ركابەرییەیان بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە