.
05:13 PM - 27/07/2021
له ٤٤ هه‌مین دانیشتنی لیژنه‌ی كه‌له‌پوری جیهانیی رێكخراوی یونسكۆ رۆژی 27 ته‌مموزی ئه‌مساڵ له شاری فوجۆی وڵاتی چین، دۆسێی ناوچه‌ی هه‌ورامانی خسته به‌رنامه‌ی كاریه‌وه و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پوریی جیهانی ناسێنرا.
شوێنه‌واره مێژووییه زۆر كۆنه‌كان، شێوازی تایبه‌تی بیناسازی، جۆری ژیانی گوندنشینان و خاڵه سه‌رنج راكێشه‌كانی تری ئه‌م ناوچه‌یه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٦ ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت ناوچه‌كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری جیهانی له قه‌ڵه‌م بدرێت.
هه‌ورامان به‌هۆی بیناسازی پلیكانه‌یی، ئاووهه‌وای تایبه‌ت، دابونه‌ریتی خۆی، جلوبه‌رگی خۆیان و ئیشی ده‌ستی و خواردنه تایبه‌ته‌كانیان ناووناوبانگی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ناوچه‌كه له دیووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌ردوو پارێزگای سنه و كرماشاندایه و به‌شێكیشی له باشووری كوردستاندایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە