.
11:47 AM - 27/07/2021
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عیراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە دەست بەكشانەوەی سەرجەم هێزە شەڕكەرەكانیان لەعیراق دەكەن، ئەوانیش چاوەڕوانن بەڵێنەكەیان ببەنەسەر و بڕیارەكەیان جێبەجێیبكەن ، هەر لە پەیامەكەیدا موقتەدا سەدر سوپاسی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كردووە و دەڵێت: كازمی رۆڵی گەورەی هەیە لە بڕیاردانی ئەمریكا بە كشانەوەی هێزەكانیان لە عیراقدا.
سەرۆكی رەوتی سەدر ئەوەشی خستۆتەڕوو پێویستە سەرجەم هێرش و پەلامارەكان بۆ سەر هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عیراق رابگیرێن ، چونكە ئەمریكا ناچاركرا هێزەكانی بكشێنێتەوە ، راشیگەیاندووە پشتیوانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە سوپا و پۆلیس دەكەن، بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ عیراق، دوورخستنەوەی تارمایی تیرۆر و توندوتیژی و دەستدرێژكاران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە