کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح تەئكید لەگرنگی دیالۆگی ستراتیجی عیراق و ئەمریكا دەكاتەوە

.

11:44 AM - 27/07/2021

 دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە تویتێكدا ، پەیامێكی لەبارەی كۆتاییهاتنی خولی دانوستانەكانی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عیراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەنجامەكانی دیالۆگی ستراتیجیی عیراق و ئەمریكا گرنگە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و بەهێزكردنی سەروەریی وڵات ، ئەوەش لە دەرئەنجامی كاری چالاك و بەردەوامی حكومەت بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی بەدیهاتووە ، بە پشتیوانی هێزە نیشتمانیەكان و پشت بەستن بە مەرجەعیەتی وڵات. سەرۆك كۆمار راشیگەیاندووە، بەرژەوەندی عیراق پێویستی بە بەهێزكردنی دامەزراوە دەوڵەتییەكان، پاراستنی سەروەری و بڕیاری نیشتمانی سەربەخۆ هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە