کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی كەركوك و سەڵاحەدین لەگەڵ بازنەی دووی كەركوك كۆبوەوە

.

10:23 AM - 27/07/2021

 رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی یەكێتی لەهەردوو  پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی  تیمی یەكێتی لەمیحوەری بازنەی دووی پارێزگای كەركوك كۆبۆوە.
سەرەتای كۆبونەوەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستیپێكردو و دواتر بەئامادەبوونی محەمەد عوسمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ،خالید شوانی وەكو لێپرسراوی تیمی یەكێتی لەبازنەی دوو لەپارێزگای كەركوك دەسنیشانكرا.
لەوتەیەكیدا  ڕزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لەهەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەددین كردو رایگەیاند:  یەكێتی ئامادەكاریەكانی خۆی دەكات بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەكەركوك.

dU2maKIKDh8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە