کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكێتی بژین هەموو

.

10:17 - 27/07/2021

بۆ یەكێتی بژین هەموو، كوردین هەموو ئەو یەكێتییە بن كە بۆ كورد ‌و كوردستان بەكەڵكە، بۆ كوردایەتی ‌و دیموكراتی ‌و حزبایەتی رەسەن بەكەڵك ‌و كارا ‌و كاریگەرە. یەكێتی حزبایەتی رەسەن ‌و نوێباو ‌و رێباز رۆشن ‌و رەوا بن. * بۆ یەكێتی بژین هەموو، كوردبن هەموو، دوای رێباز ‌و رێگا ‌و دروشم ‌و بەرنامە ‌و سیاسەتی یەكێتی بكەون. هەڤاڵی شەخسپەرستی مەبن. هەڤاڵی رێی مافی چارەنووس، رێی ئاشتی ‌و ئازادی ‌و دیموكراسی بن. هەڤاڵی بێ غەلوغەشی كوردایەتی ‌و یەكێتییەكی عەیار بیست ‌و چوار بن. هەڤاڵی سۆشیال دیموكرات ‌و هەڤاڵی شانە ‌و كەرت ‌و كۆمیتە ‌و مەڵبەند ‌و مەكتەبی یەكێتی بن، هەڤاڵی لاكۆڵانی تاریك ‌و نوتەك ‌و هەڤاڵی كۆڵانی بنبەست مەبن كە بۆنی شەخسزەدەیی ‌و ڕەنگی كەس پەرستی ‌و بەرامەی پۆلپۆلیستی ‌و عەوام فریوی گرتووە. * ئەی هەڤاڵی یەكێتی تۆ كە ئەم حزبە پان ‌و بەرینەی مەیدانی خەباتی كوردایەتیت هەیە. بۆ دوای هەڵپەی پێچ ‌و پەنا ‌و هەڵلای پەیجی درۆزنانە ‌و میلیشیای ئەلكترۆنی ناوی خوازراو ‌و تایتڵی شێواو كەوتووی؟ تۆ هەڤاڵی یەكێتی ‌و هەڤاڵی مام جەلال بە، هەڤاڵی كوردایەتی ‌و كوردەواری ‌و دیموكراتی بە كە تا سەر ‌و بۆ هەمووان ‌و بە هەمووان سەرئەكەوێت. چیت داوە لە فەلاكەت ‌و هەلاكەت ‌و لەرێ لادانی دوور لە حزبایەتی ‌و دور لە هەڤاڵبەندی؟ یەكێتی ڕاستەقینە بە، دەروێشی حەقیقەتی یەكێتی بە، كۆیلەی پۆلپۆلیستی مەبە، ئەندامی سۆشیال دیموكرات بە، نەك ئەندامی سۆشیال میدیای قیل ‌و قالی كۆمەڵگەی گریمانەیی. ئەندامی سوپای ئەلكترۆنی رەسمی ‌و رەسەن ‌و رەوا و روونی یەكێتی بە، نەك ئەندامی سپۆنسەركراوی میلیشیای ئەلكترۆنی تەشهیر ‌و سوكایەتی ‌و پەلاماردان! ئەی هەڤاڵی یەكێتی! تۆ پشتیوانی هەڤاڵەكەی خۆت بە، لەگەڵَ هەڤاڵی خۆتا خەبات ‌و كۆشش بكە، نەك تەشهیری پێ بكەیت ‌و ملی بشكێنی چونكە ئەویش هەر یەكێتییە ‌و هەر دەیەوێ یەكێتی بێت. تۆ هەڤاڵانی خۆت بە دۆست ‌و یار ‌و هاورێی خۆت بزانە، نەك لە پەیج ‌و پەناو ‌و پەسێوی خوازراودا سوكایەتی پێ بكەیت ‌و كۆمێنتی نەشیاوی لەسەر بنووسی ‌و موزایەدەی بەد عەمەلی بەسەردا بكەیت؟ ئاخر تۆ بەو هەڤاڵە ‌و بە كۆی هەڤاڵانیشت، یەكێتی ‌و یەك سەنگەری. * ئەی هەڤاڵی یەكێتی، پابەندی یەكێتی ناو یەكێتی بە، بەگوێی ئەدەبیاتی یەكێتی بكە كە دەڵێ: كەسمان لێ زیاد نییە ‌و لەسەر كەس پەكمان نەكەوتووە، ئەندامی ماڵە گەورەكە بە نەك ئەندامی بازنەی چەواشەكاری، لە خۆ رازی بوون ‌و لە خەڵك تەوەلا بوون بیت. بەگوێی مامی یەكێتی بكە كە دەیگوت مەدحی شەهیدان بكەن ‌و بە شانوباڵی نەمرانی رێی مافی چارەنووسدا هەڵبدەن، نەك بە كوڵاوی ‌و بە برژاوی مەدح ‌و سەنای ئەم ‌و ئەو بكەن ‌و دیاردەی ناپەسەندی پڵنگی كاغەزی رەواج پێ بدەیت! بەگوێی مام بكەن كە دەیگوت ((سەروەریمان، مانەوەمان، گەشەكردنمان، بەندە بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە.)) گوێ لە راسپاردەی مام بگرن كە دەیگوت (( ئەوە بەرهەمی خەباتی خۆتان ‌و خوێنی شەهیدەكانتانە كە مام جەلال ئەو پێگەیەی هەیە لە دونیادا)) * هەڤاڵانی یەكێتی، سەرجەمی هەڤاڵانی یەكێتی، یەكێتی وەك بیلبیلەی چاوتان بپارێزن ‌و یەكێتی ناو یەكێتی بگەشێننەوە. ئێوە مرواری زیخ ‌و چەوی كانی روونی یەكێتین، سەرەنجام هەر یەكێتی ‌و هەر نیشتمان ‌و هەر كوردستان دەمێننەوە، هەر مافی چارەنووس ڕاستییە تا سەر ‌و ئەبەدی ‌و نەمرەكەیە. كوردستانی نوێ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە