کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە و نەیمار ناكۆكیەكانی نێوانیان چارەسەركرد

.

09:32 AM - 27/07/2021

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند: سەرجەم ئەو كێشە و ناكۆكیانەی لەگەڵ نەیمار داسیلڤای بەرازیلی هەیانبوو بەشێوەیەكی ئاشتیانە و دور لەیاسا چارەسەر كران   یانە كەتەلۆنیەكە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكەوە ئاشكرای كرد:یانەكە و ئەو یاریزانە رێككەوتنێكیان ئیمزاكردووە بۆ كۆتایی پێ هێنانی ئەو رێكارە یاسایانەی لەنێوان هەردوولا بەهەڵپەسێردراوی مابونەوە كە لە 3 شكاتی پیشەیی و شكاتێكی شارستانی پێكهاتووە   نەیمار داسیلڤا لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 درێسی یانەی بەرشەلۆنەی پۆشی پێش ئەوەی بەگرێبەستێكی پێوانەیی كە برەكەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو پەیوەندی بەریزەكانی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بكات كە لەو كاتەدا چەند مانگێكی كەم بەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بلوگرانا تێپەڕیبوو و ئەوەش بووە هۆی دروست بونی ناكۆكی یاسایی نێوان هەردوولا لەدژی یەك شكاتیان لەدادگا تۆمار دەكرد بەجۆرێك راگەیاندنەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەدەكرد : بەرشەلۆنە داوای زیاتر لە 16ملیۆن یۆرۆ كردووە لەو یاریزانە بەڵام نەیمار داوای 50ملیۆن یۆرۆی لەبەرشەلۆنە كردووە   نەیمار لەچونی بۆ پاریس سان جێرمان تا ئەم كاتە نەیتوانی ئامانجەكەی بەدی بهێنێت بەجۆرێك شكستی هێناوە لەگەڵ یانەكەی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە