.
08:15 PM - 26/07/2021
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن هه‌ڤاڵ شاڵاو عەلی عەسكەری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان لێپرسراوی بۆرده‌كانی (ڕێكخستن، هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون، ئامار)ی مه‌كته‌ب ڕێكخستن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕێكخستن كۆبوه‌وه سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند ساتێكی ماته‌مینی بۆ ڕۆحی پاكی سه‌رۆك (مام جه‌لال) و سه‌رجه‌م شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.
پاشان هه‌ڤاڵ شاڵاو عەلی عەسكەری به‌كورتی باسی له بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد، دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر دواگۆڕانكاریه‌كان.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌كته‌ب ڕێكخستن به گرنگیه‌وه باسی له خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه بڕیاره له مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
داوایكرد كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌رۆشه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و داواشیكرد كه هه‌ڤاڵانی ڕێًكخستنه‌كان و ته‌واوی ئۆرگانه‌كان هانده‌رێكی باشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بن بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا چونكه ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه، تادواتر بتوانین له‌ڕێگای نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه داكۆكی و به‌رگری له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، له پێناو باشترین خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ڕێكخراوه‌یی و شێوازی نوێی كاركردنی ڕێكخستنه‌كان، پاشان هه‌ڤاڵان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە