کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی بەباشترین یاریزانی ئەڵمانیا دیاریكرا

.

03:28 PM - 26/07/2021

لیڤاندۆڤسكی بەباشترین یاریزانی ئەڵمانیا دیاریكرا
رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرن میونشن، دوای بوونە باشترین یاریزان و گۆڵكەری خولی یانەكانی ئەڵمانیا، نازناوێكی تری لەسەر ئاستی وڵاتەكە پێدرا، وەرزی رابردوو لیڤاندۆڤسكی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو 41 گۆڵی لەبۆندس لیگا تۆماركردو بووە گۆڵكەر، لەبەرامبەردا ئەو ئاستە بەرزەو دوای ئەنجامدانی راپرسی بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزان لەلایەن گۆڤاری كیكەرەوە، خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ درا بە لیڤاندۆڤسكی دوای ئەوەی 356 دەنگی بەشداربووانی بەدەستهێنا كە لەلایەن 563 رۆژنامەنوس و میدیاكاری وەرزشی لەراپرسییەكە بەشدار بوون، هەروەها تۆماس مۆلەریشی یاریزانی بایرن میونشن بە 41 خاڵ لەپلەی دووەمدا هاتووەو پلەی سێیەمیش بۆ ئیرلینگ هالاندی یاریزانی دۆرتمۆندە كە 38 دەنگی هەیە، لەسەرەتای ئاستی راهێنەرانیش تۆماس تۆشێل بە 129 دەنگ بۆتە باشترین راهێنەرو هانز فلیك-ی راهێنەری بایرن میونشن پلەی دووەمی بە 118 دەنگ گرتووە، جێگەی باسە بۆ ساڵی دووەم لەسەریەكە لیڤاندۆڤسكی دەبێتە باشترین یاریزانی ئەڵمانیا، كە تائێستا لە 329 یاریی كردووەو توانیویەتی 294 گۆڵ تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە