کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی عیراق كەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لەئارادانیە

.

02:51 PM - 26/07/2021

وەزارەتی تەندروستی عیراق كەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لەئارادانیە

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕەتیكردەوە كەمی ڤاكسینی كۆرۆنا هەبێت و تەئكیدی كردەوە بڕی پێویستی بڕە ڤاكسینەكانیان لەبەردەستە.
لەو بارەیەوە روبا فەلاح بەرێوبەری پەیوەندییەكان لەوەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند سەرجەم جۆرەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەبەردەستدایە و كەمی ڤاكسینیان نیە ، ئاماژەی بەوەشكرد سەرجەم ڤاكسینەكان لەچوارچێوەی خشتەی هەفتانەدا دەگاتە دەستیان و بڕەكەشی زیادیكردووە لەپێناو پێدانی ڤاكسین بەزۆرترین كەس.
راشیگەیاند دوێنێ كاروانێكی تری ڤاكسین گەیشتۆتە عیراق لەچوارچێوەی خشتەی هەفتانە و ناوەندەكانی تایبەت بەدابەشكردنی ڤاكسین زیاتر دەكرێت لەهەموو پارێزگاكان لەنێویاندا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی تەندروستی عیراق داوای لەهاوڵاتیان كرد لەرێگەی پێگەی ئەلیكترۆنی ناویان تۆماربكەن بۆ دیاریكردنی وادەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە