کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاری كرد

.

02:38 PM - 26/07/2021

كۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاری كرد

كۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی دیاری كرد.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی دیاری كرد و ئاماژەی بەوەكرووە رۆژی 7ی تشرینی یەكەمی داهاتوو وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن تەواو دەبێت.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەعیراق بڵاویكردەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت و بەپێی یاسای هەڵبژاردن و بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران بانگەشەی هەڵبژاردن لەرۆژی 7ی مانگی داهاتوو دەست پێدەكات و بەردەوام دەبێت تاوەكو سەعات شەشی بەیانی ڕۆژی 7/10/2021.
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكردووە چەندین لیژنە پێكهێنراوە لەئۆفیسی هەموو پارێزگاكان بۆ بەدواداچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدەكان بۆئەوەی ئەو هەڵمەتە هاوتابێت لەگەڵ بڕیار و رێنماییەكانی كۆمسیۆن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە