کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگاتە بەرزترین ئاستی لەم هەفتەیەدا

.

02:34 PM - 26/07/2021

كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگاتە بەرزترین ئاستی لەم هەفتەیەدا  


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ سێشەممە پلەكانی گەرمی بەرزدەبنەوە و دەگاتە بەرزترین ئاستی لەم هەفتەیەدا.   
بە پێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ  پلەی گەرمی لە سەنتەری شارەكان دەگاتە 45 پلە و لە ناوچەكانی گەرمیانیش دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.  
هاوكات سبەینێ سێشەممە پلەی گەرمی دەگاتە بەرزترین ئاست لەم هەفتەیەدا و لە ناوچەكانی گەرمیان دەگاتە 47 پلە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە