کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی تونس حكومەتی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە

.

02:32 PM - 26/07/2021

سەرۆكی تونس حكومەتی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە

قەیس سەعید، سەرۆك كۆماری تونس لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی وڵاتەكەی كۆبوەوە و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و سڕكردنی كارەكانی پەرلەمانی دەركرد، هەروەها پارێزبەندی لەسەر سەرجەم پەرلەمانتاران هەڵگرت.
قەیس سەعید لەپەیامێكدا رایگەیاند، بڕیاریداوە بەدوورخستنەوەی هیشام مەشیشی، سەرۆكی وەزیران و هەڵوەشاندنەوەی حكومەت، لە قۆناغی داهاتووشدا سەرۆك كۆمار سەرۆكایەتی دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەكات بە هاوكاری سەرۆكی حكومەت كەخودی سەرۆك كۆماری دیاری دەكات.
بڕیارەكەی سەرۆكی تونس دوای ئەوەی هات 21ی ئەم مانگە بەهۆی ناكۆكی لەسەر دەسەڵاتی دابەشكردنی ڤاكسین و روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، هیشام مەشیشی سەرۆك وەزیران و فەوزی مەهدی، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە دەستیان لەكاركێشایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە