کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕێنمایی نوێی تایبەت بە گەشتكردن راگەیاند

.

02:27 PM - 26/07/2021

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕێنمایی نوێی تایبەت بە گەشتكردن راگەیاند

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕێنمایی نوێی تایبەت بە گەشتكردنی راگەیاند,لەوبارەیەوە نائل سەعد عەبدلهادی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق رایگەیاند لەسەر راسپاردەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 8 حوزەیرانی رابردوو كە تێیدا بڕیاردراوە بەوەی كە لە 1 ی تشرینی یەكەمی 2021 ەوە رێگە بە هیچ كەسێك نادرێت گەشتبكات ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنای وەرنەگرتبێت.

نائل سەعد عەبدلهادی ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو بڕیارە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە بارودۆخی تایبەتیان هەیە و ناتوانن ڤاكسین وەربگرن بەڵام بۆ ئەو كارە پێویستە راپۆرتی پزیشكییان هەبێت, هەروەها دەبێت پشكنینی پی سی ئاریان پێبێت كە بیسەلمێنێت تووشبووی پەتاكە نین , تەئكیدیشی كردەوە كە پێویستە ئەم ڕێنماییە لەلایەن هەموو كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی پەیڕەو بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە