کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا

.

01:54 PM - 26/07/2021

ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا

لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.
بەشێوەیەك :
11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف ، 9 دەمانچە )  .
7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا .
150 لەزگەو پەردەی ڕەش
بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی تری هاتووچۆ .

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە