کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆرۆنا لە کوردستان

.

10:16 AM - 24/07/2021

کۆرۆنا لە کوردستان
پێویستیمان بە ھۆشیاریە نەک تۆقاندن

سەرەتا جەژنە پیرۆزە لە ھەموو خەڵكی كوردستان دەكەم

یٔەو پەیوەندیانەی لە كوردستانەوە پێمەوە دەكرێت،  یٔەوە دەردەخەن جارێكی تر پەتای كۆڕۆنا بەرەو هەڵكشان دەچێت، تەنیا دوێنی ٣٨ کەس لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەیوەندیان پێوەکردووم. .ھەفتەی ڕابردوو پەیوەندیم لەگەل بەشێک لە ھاوکارەکانم لە کوردستان کرد ، دیاربوو یٔەوانیش تێبینی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانیان کردبوو ، ھەموو ڕاستیەکان یٔەوە دەسەلمێنن کە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا گەیشتۆتە کوردستان.

دوو ھەفتە بەر لە یٔێستا ڕێکخراوی تەندروستی جیھان یٔاماژەی بەوەكرد، کە یٔێران دەبێتە چەقی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی زنجیرەی دەلتا ( ھیندی ) و یٔەمەش دەبێتە ھۆی بلاوبوونەوەی یٔەو زنجیرە نوێیەی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکە. بە هەمان شێوە وەزیری تەندروستی عێراق باسی لە مەترسیەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان کرد و نەیشاردەوە، کە بۆی ھەیە نەخۆشخانەکان بەرگەی یٔەو شەپۆلە نوێیەی ڤایرۆسەکە نەگرن . ھەر یٔەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی کوردستان دۆخەکە بە مەترسیدار وەسف دەکا .

 لەگەل سەرھەلدانی زنجیرەی دێلتا لە وولاتی ھیند یٔەو شەپۆلە تازەیەی ڤایرۆسەکە شتێکی چاوەروانکراو بوو ، چونكە یٔەو ڤایرۆسە نوێیە لە پتر سەد وولاتی جیھان بلاوبۆتەوەو لە یٔایندەیەکی نزیک دەبێتە جۆری سەرەکی کۆرۆنا لە زۆربەی وولاتان . کوردستان بە دۆخێکی سەختی سیاسی و یٔابووری تێدەپەرێ ، کەمی وە دواکەوتنی مووچە خەلکی تووشی بێزاری کردووەو تاکی کورد دەبێت بچێتە کار بۆ یٔەوەی ژیانی خۆی و خێزانی دابین بکات ، ھەربۆیە بیرۆکەی کارەنتینەکردنی خەلک شتێکی یٔاسان نیە و کۆمەلێک لێکەوتەی نیگەتیڤی لێدەكەوێتەوە.، جێگای داخە دوای حەوت مانگ لە بوونی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ژمارەیەکی یەکجار کەم لە خەلکی ڤاکسینیان وەرگرتووە ، خەلکێكی زۆر لە ڤاکسینەکان دەترسن ، لەگەڵ یٔەوەش ڤاکسین وەک پێویست بوونی نیە لە عێراق و کوردستان، دیارە لەمەش حکومەت و وەزارەتی تەندروستی کەمتەرخەمە و یٔەوەش دەبێتە ھۆکارێکی سەرەکی لەزیاتر بلاوبوونەوەی کۆرۆنا.

لەكاتێكدا زنجیرەی دێلتای کۆرۆنا بەبەراوردکردن لەگەل زنجیرەکانی پێشوو زۆر بەخێراتر بلاودەبێتەوە ، كەچی رێکارەکانی خۆپاراستن و چارەسەری ھیچ گۆرانکاری بەسەردا نەھاتووە . دەبێت یٔەوە دووبارە بکەینەوە کە زۆربەی ھەرەزۆری تووشبوان پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە نابێت بەلام یٔەو کەسانەی بە تەمەنن ، یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، یٔەگەری زیاتری ھەوکردنی سیەکانیان ھەیەو بەشێکی بەرچاو پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت.

یٔەرکی سەرەکی وەزارەتی تەندروستی ، جگە لە هوشیارکردنەوەی خەلک ، دەبێت بڕی پێویست لە یٔۆکسجین و یٔەو دەرمانانە دابین بكات، کە بۆ چارەسەری بەکاردەھێنرێت ، پێداچوونەوەیەکی خێرا بە یەکەکانی چاودێری چڕ بکرێت و باشتر یٔامادە بكرێن، بۆ یٔەو نەخۆشانەی بە توندی تووشی پەتاکە دەبن . ھاورام کە پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن کارێکی یٔاسان نیە بە تایبەت لە کوردستان ، بەلام دەبێت ویژدانمان بکەین بە حەکەم و لایەنی کەم بەزەییمان بە کەسانی نەخۆش و بەتەمەن بێتەوە.

کوردستانیانی خۆشەویست یٔەگەر نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرانات ھەیە ، یٔەگەری زۆری ھەیە کۆرۆنا بێت، بە تایبەت لە یٔێستادا کە ڤایرۆسەکە لە زیادبوونە ، بۆیە وا باشە لەو کاتەدا وەک تووشبوێکی کۆرۆنا مامەلە لەگەل خۆت و دەوروبەر بکەیت و خۆت لە مالەوە کەرەنتینە بکەیت و تێکەل بە کەسوکارو خەلکانی تر نەبیت ، لە یٔەگەری ھەبوونی ھەناسە تەنگی دوو دل مەبە لە سەردانی کردنی نەخۆشخانەکان. یٔەگەر دەرفەتی یٔەوەت ھەبوو ڤاکسین وەرگریت ، بە ھیچ شێوەیەک دوو دل مەبە، چونک ڤاکسینەکان زۆر کاریگەرن ، تەنانەت بەرامبەر زنجیرەی دێلتای کۆراناش. لێکۆلنەوەکان یٔاشکرایان کردووە کە رێژەی مردن بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو كەسانەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە زۆر دەگمەنە .

ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووتان دەخوازم

 دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە