کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

من و فایەق و عەموودەکە

.

10:06 AM - 24/07/2021

من و فایەق و عەموودەکە
ئازاد یٔیبراهیم یٔەحمەد

فایەق هاوڵاتییەکی کەم یٔەندامی عەقڵییە لە کەلار دادەنیشێت، دەگێڕنەوە جارێک کاک فایەق باوەش دەکات بەعەموودێکی کارەبادا و تێر تێر ماچی دەکات بەجۆرێک عەموودەکە تەڕ دەکات، کاتێک لێی دەپرسن کاک فایەق بۆ ماچی یٔەو عەموودە دەکەیت، فایەق لەوەڵامدا دەڵێت: تەنها من و خواو یٔەو عەموودە بەڕاست ماوین!

لێرەوە دەڕۆینەسەر دیدارەکەی (چراخان ڕەفیق)ی هاوسەری پێشووی یٔاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی پێشووی حکومەتی هەرێم، یٔەوەی چراخان ڕەفیق دەیڵێت لەپرسی پارە ناردن بۆ هەندێک بەرپرس و  کۆمپانیای نەوت بۆ خەڵکانێکی یٔاسایی، مرۆڤ تووشی شۆک و ڕاچڵەکین دەکات.

یٔەو کەسانەی لە دیدارەکەی چراخاندا ناویان دێت، پێشتر بەکەسی نزیک لەخەڵک و بەرەی هەژاران و خەمخۆری میللەت ناویان دەهات، بەڵام لەدوای یٔەم دیدارە یٔەوە ڕوون دەبێتەوە کە هیچ مرۆڤێک بۆ خزمەتی خەڵک و میللەت ناچێتە پۆستێکی حکومیی یان ناچێتە پەرلەمان!

لەدوای دوای دیدارەکەی چراخان ڕەفیق، لەگەڵ خۆم لەمەنەلۆگدام، یٔایا یٔێمەمانان سیاسەت نازانین و بێ تواناین لەفرت و فێڵی سیاسی و پارەخواردن!، یان نەخێر تەنها من و فایەق و عەموودەی فایەق بەڕاست ماوین؟!

بەشێکی یٔەو کەسانەی چراخان ڕەفیق باسی دەکات نەک تەنها پەردە هەڵماڵینە لەسەر گەندەڵی و سکانداڵی گەورە، بەڵکو دیوەکەی دیکەی یٔەم ناوانە نایٔومێدییەکی گەورە بەدوای خۆیدا ڕاپێچی کۆمەڵگە دەکات، نایٔومێدی لەو خاڵەدا کە یٔیدی یٔەستەمە بڕوا بە کەسانێک بکرێت بەناوی مرۆڤی پاک! و ڕاستگۆ! هوتاف بەرزبکاتەوەو هاوڵاتیان بڕوای پێبکەن و خۆی بەنوێنەری بەرەی هەژاران و هەقبێژان بزانێت.

لانی کەم چراخان ڕەفیق یٔەو تیۆریەی (هانا یٔارێنت)ی پشت ڕاست کردەوە کە دەڵێت "سیاسەت یٔەشکەوتی نێو دەریایە، لەسەرەوە سەوزو جوان و لەژێرەوە پڕ جانەوەرو یٔاژەڵی دڕندەیە" چراخان پێی وتین خۆش بڕوانەبین و دوای قسەی هەڵخەڵەتێنەرانەی یٔۆپۆزیسیۆنێکی پۆپۆلیستی نەکەوین کە لەسەرەوەی مێزی یارییەکە خۆی بەدژو توڕەو توند پیشان دەدات و لەژێرەوەی مێزی یارییەکەش دەستی لەگەڵ دژەکەی تێکەڵکردووەو سەفەقاتی گەورە دەکات.

یٔەگەرچی یٔەم دیدارە کاتی دەوێت تاکو کۆی قسەکان پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ڕاستی و ناڕاستی لێدوانەکان هیچ لەوە کەم ناکاتەوە کە:

یەکەم: گەلێک زیاتر لەو پارانە دەدزرێت و بەهەدەر دەدرێت لەم وڵاتەدا کە چراخان ڕەفیق باسی دەکات.

دووەم: یٔەو کەسانەی چراخان باسی کردوون لەدیدارەکەدا، پێش لێدوانەکانی چراخانیش ناویان هەبووە و یەکەمجار نییە.

دواجار:
وەک قەناعەتی تاکەکەسیم، دەڵێم: تەنها بڕوام بەخۆم و فایەقی کەلارو عەموودەکەیە کە بازرگانیمان بەم وڵاتەو نەوت و خاکەکەیەوە نەکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە