کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا بەرگری هەتا هەتایی دروستدەكات

.

06:45 PM - 22/07/2021

توێژینەوەیك: ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا بەرگری هەتا هەتایی دروستدەكات  
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكا دەریخستوە كە ئەوانەی ڤاكسینی ڤایزەر-ی ئەمریكی و بایۆنتیك-ی ئەڵمانی و مۆدیرنا-یان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرتوە لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ چەندین ساڵ یان بۆ هەتا هەتایە دەیانپارێزێت.
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز ئاماژەی بەو توێژینەوەیە كردوە و رایگەیاندووە ئەو كەسانەی خۆیان بەو دوو جۆرە ڤاكسینە كوتاوە، بەرگرییەكی زۆریان دروستكردووە و پێویستیان بە وەرگرتنی ژەمی زیادە نییە.
هاوكات لە توێژینەوەكی تردا كە گروپێك ئەنجامیانداوە ئاماژەیان بەوەكردوە بەرگری لەش بۆ چەندین ساڵ دەمێنێتەوە و رەنگە هەتا كوتایی ژیان بێت بۆ ئەو كەسانەی توشی ڤایرۆسەكە بوون و دواتر خۆیان كوتاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە