کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سورینام بەرامبەر بە گوادلوپ بردنەوەی دەستەبەركرد

.

06:25 PM - 21/07/2021

یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی كۆنكاكاف كۆتاییان پێهات و لە ركابەرییەكانی گروپی سێیەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی سورینام و گوادلوپ رووبەرووی یەك بونەوە  لە دەست پێكی یارییەكەوە یاریزانانی سورینام باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 14 شدا فیلۆ فلیتەر توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی گوادلوپ گەرانەوە كەشی یارییەكە و لە دەقیقەی 20 یشدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی ماتیاس فایتۆنەوە هاوسەنگ كردەوە  خۆشی ئەو گۆڵەی گوادلوپ زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 29 دا ناوبژیوان كیلی ئێربی بە كارتی سوور كردە دەرەوە  هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانانی سورینام كۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و دوای هەوڵێكی زۆریش سەرەنجام لە دەقیقەی 79 دا نایجڵ هاسل بانك گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد  هەرچەندە لە دوا دەقیقەكانی یارییەكەدا یاریزانانی گوادلوپ لە هەوڵێكی زۆردا بوون ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە  بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە ناوبژیوان یاریزانێكی تری ئەوهەڵبژاردەیەی بە كارتی سوور كردە دەرەوە  سەرەنجام هەڵبژاردەی سورینام یارییەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی كردەوە و یەكەم بردنەوەی لە ركابەرییەكانی پاڵەوانێتییەكە دەستەبەركرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە