کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕازیل بە ئەنجامێكی گەورە لە چینی بردەوە

.

06:01 PM - 21/07/2021

هەر لە یارییەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی تۆپی پێی كچانی ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ و لە رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگی گروپی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و چین لە یاریگای میاگی بەیەك گەیشتن و دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز و كەم وێنەش كچانی بەڕازیل توانیان بە ئەنجامێكی گەورە و بە 5 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  گۆڵەكانی سامبا مارتا دوو گۆڵ لە دەقیقەكانی 9  و 74  و دیبانا دی ئۆلیڤێرا لە دەقیقەی 22  و ئەندرێسا ئەلڤێس بە لێدانی سزا لە دەقیقەی 80  و بیاترێز لە دەقیقەی 89 دا تۆماریان كرد  بەو بردنەوەیەش بەڕازیل بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هۆڵەندا چووە پلەی دووەمی ریزبەندی گروپەكەی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە