کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم: هەزار و 87 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون

.

04:35 PM - 21/07/2021

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 6 هەزار و 849 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە ، لەو ژمارەیەش  هەزار و 87  توشبووی نوێ تۆماركراون ، كە 611 حاڵەتیان لە پارێزگای دهۆك و 360 لە هەولێر و 107 حاڵەتیش لە سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە ، 723 كەسیش چاكبوونەتەوە ، هاوكات هەر لەو 24 سەعاتدا ، 11 توشبوو گیانیان لەدەستداوە ، كە 5 حاڵەتیان لە هەولێر و 4 لە دۆهك، یەك حاڵەت لە سلێمانی و یەك ل حاڵەتیش لە هەڵەبجە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە