کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەستنی پێوەری زیرەك لە قەزای رانیە بەرێوەدەچێت

.

03:28 PM - 21/07/2021

دوای ئەوەی لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانیەكان داندرا، كار بۆ دانانی ئەو پێوەرانە لە قەزا و ناحیەكان  دەكرێت ، لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی پێوەری زیرەك لە قەزای  رانیە  هەنگاوە سەرەتاییەكانی ناوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا كارەبای قەزای رانیە لە ڕێی پێوەری زیرەكەوە دەدرێتە هاوبەشەكان، لەو بارەیەوە عەلی محەمەد بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای ڕاپەرین ڕایگەیاند لە كاتی دانانی پێوەری زیرەك هیچ ئەرك و تێچوویەك ناكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیان و دەبێتە هۆی بەكارهێنانی دروستی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

Zbo9pRTqbyw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە