کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقامیەتی سلێمانی شاورمەی سولی گراند دەدەخات

.

02:36 PM - 21/07/2021

ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی تەمموزی 2021) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت شاورمەی سولی گراند لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی دادەخات.

بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سلێمانی، لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران روبەڕوی رێکای یاسایی دەکاتەوە.

له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن.


راگه‌یاندنی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی

11.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە