کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا لە نێو گوندی ئۆڵمپی بڵاوبۆوە

.

11:32 AM - 19/07/2021

 هایدی ناكامۆرای سەرۆكی جێبەجێكاری یارییەكانی ئۆلمپیادی تۆكیۆی 2020رایگەیاند ئەو وەرزشكارانەی لە نێو گوندی ئۆڵیمپی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە ژێر كۆنترۆڵدان و چاودێری وورد دەكرێن  پشكنینە پزیشكیەكان لە رۆژی هەینی  دەریخست دوو كەس لەوانەی لە گوندی ئۆڵمپی نێشتەجێبوون دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون و لای خۆشیانەوە رێكخەرانی یارییەكانی ئۆلپمیاد دووپاتیان كردەوە كە ئەنجامی پشكنینەكان ئەرێنی بوون و ئاماژەیان بەوەشكرد ئەو دوو وەرزشكارە ژاپۆنی نین بەڵام هیچ زانیاریەكی تریان  سەبارەت بەو دوو وەرزشكارە بڵاونەكردەوە  لە لایەكی تریشەوە رێكخەرانی یارییەكان ئەوەشیان روونكردەوە وەرزشكارێكی تریش پشكنینی بۆ ئەنجامدراوەو ئەنجامی پشكنینكەی بە هەمان شێوە ئەرێنی بووە بەڵام ئەو وەرزشكارە لە نێو گوندی ئۆڵمپی نیشتەجێ نەبووە  پێشتریش لیژنەی ئۆلممپی نێودەوڵەتی جیهان توشبوونی ئەندامێكی بە كۆرۆنا راگەیاند كە ئەویش ریۆ سیۆنگ مینی كۆریای باشوورە و پێشتریش ئەو ئەندامەی لیژنەی ئۆلمپیی وەك یاریزان بەشداری لە ئۆلمپیادی 2004ی ئەسینای كردووەو خاوەن مەدالیای زێڕە  لە یاری تێنسی سەر ممێز .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە