کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ لەنوێكردنەوەی بۆندی ئالیسۆن بیكر نزیكبۆتەوە

.

11:31 AM - 19/07/2021

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە یانەی لیڤەرپوڵ لەنوێكردنەوەی بۆندی ئالیسۆن بیكری گۆڵچی بەرازیلی و یانەكەی نزیكبۆتەوە، گۆڵچی ناوبراو لەساڵی 2018ەوە پەیوەندی بەیانەی لیڤەرپوڵ كردووەو لەو ماوەیە بەشداریی لە 130 یاریدا كردووەو سێ نازناویشی لەگەڵ بەدەستهێناوە كەنازناوێكی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرایە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی دەكات بەرپرسانی یانەكە هەوڵدەدەن بۆندەكەی نوێ بكەنەوەو تارادەیەكی زۆر لەئیمزاكردنی بۆندە نوێیەكەی نزیك بوونەتەوەو كە تاساڵی 2026 دەبێت، بۆندەكەی ئێستاشی لەساڵی 2024 كۆتایی دێت، ئەمەش لەكاتێكدایە چەند یانەیەك گرنگی بە بیكەر دەدەن و هەوڵی دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی دەدەن بەڵام لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی گەیشتۆتە رێككەوتن و تەنیا راگەیاندن و ئیمزاكردنی ماوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە