کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەراسیمێك بۆ یادی یەك ساڵەی كۆچی دوایی یاریزانی لاو (شاڕۆژ سەڵاحەڕەش) بەڕێوەچوو

.

02:51 PM - 14/07/2021

بەدروشمی ( تەمەنێكی كورت شا پاڵەوانێك) لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی، مەراسیمێك بۆ یادی یەك ساڵەی كۆچی دوایی یاریزانی لاو (شاڕۆژ سەڵاحەڕەش) بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەكە بەوەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر لە چەند كورتە فیلمێكی دیكۆمێنتاریدا ژیانی كورت و پڕ بەرهەمی شاڕۆژ سەڵاحەڕەش بۆ ئامادەبووان نمایشكرا.

لەبەشێكی تری مەراسیمەكەدا وێنەكانی شاڕۆژ لە یاری و پاڵەوانێتییەكانی تێنس و سینەما لەگەڵ لاوانەوەیەك پێشكەش كرا.

شاڕۆژ كوڕی شاعیرو سینەماكاری كورد سەڵاحە ەشەو یاریزانی تێنسی سەرمێزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو، رۆژی 12ی 7ی 2020 لەڕوداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە