کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هندستان هاوردەكردنی نەوت بەرێژەی 50% كەمدەكاتەوە

.

05:29 - 24/06/2021

هندستان قەبارەی هاوردەكانی لە نەوتی خاو لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراستەوە بەرێژەی سەدا 50 كەمكردۆتەوەو لەبەرامبەریشدا برێكی زیاتری نەوت لە ئەمریكاو  وڵاتانی تری ئەمریكای لاتینەوە هاورە دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەبێت  كە كەشتییەكانی گواستنەوەی نەوت بە سەرچاوە بازرگانیەكانیان راگەیاندوە  هندستان لەسەر راسپاردەو داوایەكی حكومەتی (نیودلهی) بۆ هەمەچەشنەكردنی سەرچاوەكانی دابینكردنی نەوت  لەپاش مانگی ئادارەوە قەبارەی هاوردەكانی لە بەرهەمی نەوت لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراستەوە كەمكردۆتەوە  بەجۆرێك لەمانگی ئایاردا بڕی ئەو هاوردەكردنە بەرێژەی سەدا 50 كەمیكردووە .
هاوكات  هندستان كە بەسێیەم بەكاربەرو هاوردەكاری بەرهەمی نەوت دادەنرێت لە جیهاندا بڕی هاوردەكانی لە بەرهەمی نەوت لە وڵاتانی ئەمریكاو ئەمریكای لاتین و وڵاتانی تری سەر دەریای سپی ناوەراستەوە زیادكردووە و لەبەرامبەریشدا بڕی هاوەردەكانی لە سعودیەوە كە بە گەورەترین دابینكاری نەوت دادەنرا بۆ هندستان بەرێژەی سەدا 25 كەمكردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە