کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرزی نرخی نەوت ناتوانێت دڵنیایی بۆ بودجەی ئەمساڵ دابین بكات

.

05:23 PM - 24/06/2021

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: ناتوانرێت دڵنیایی بدرێت لەوەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت هۆكاردەبێت بۆ بەهاوسەنگی هێشتنەوەی بودجەی گشتی ئەمساڵ  ئەگەربێت و چەند مەرجێك لە خۆی نەگرێت.
وتیشی: بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئێستا هۆكارە بۆ ئەوەی حكومەت بۆ پڕكردنەوەی قەبارەی كورتهێنانی بودجە بیر لە وەرگرتنی قەرزی دارایی نەكاتەوە  بەڵام دەبێت بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەو مەرجەشی لەگەڵدابێت  كە تا كۆتایی ساڵ لە نرخی سەرو 75 دۆلاردا بۆ بەرمیلێك بمێنێتەوە.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراشیكرد بەردەوام نرخی نەوت لەبازاڕدا بەرزو نزم دەكات و جێگیر نیە و  رەنگە بۆ ماوەیەكی تر بۆ نزیكەی 50 دۆلار داببەزێتەوە  ئەو كات كێشەو گرفتە داراییەكان دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە  چونكە لە بنەڕەتدا نرخی بەرمیلێك نەوت لەیاسای بودجەدا بە 45 دۆلار دیاریكراوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە