کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینی 21% دەستپێدەكات

.

05:17 PM - 24/06/2021

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت‌و بۆ ئەم مانگەش فەرمانبەران لەسەدا 21ی مووچەكانیان دەبڕدرێت.
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەهەمان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی هەینی‌و شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
هاوكات زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بەسایتی (PUK)میدیای راگەیاند، ئێستا قەیرانی داراییمان تێپەڕاندوە‌و كاتی ئەوە نەماوە مووچەی فەرمانبەران لێی ببڕدرێت. وتیشی: لێبڕین و پاشەكەوتی مووچە، هەمووی نایاسایی بووەو پشتی بەیاسا نەبەستووە، بەڵكو بەبڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی سیستمی بایۆمەتری، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن‌و 251 هەزار‌و 451 كەسن، حكومەتی هەرێمیش بۆ دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینی لەسەدا 21، مانگانە پێویستی بە 720 ملیار دینارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە