کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای دژەتیرۆرەوە

.

04:39 PM - 24/06/2021

ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری، و لەڕێی تۆڕیکی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دایكو باوك، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییه وە
هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات. ئێمه پشت بەستوو
بە بەڵگەنامەکانی بەردەستمان، بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ کارمەند و ئەفسەرێکی نیه به ناوی
(زاگرۆس جوهر صدیق) ئەو ناسنامانەش کە بەناوی ناوبراوەوه بڵاوكراونەتەوه و گوایە
ئەفسەره له دەزگاکەمان، به ڕوونی دیاره که ناسنامەی دروستکراوی ساخته و تەزویرن. بۆ نمونه و به زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتیرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك! و دڵنیابن نە ئێوه و نه هیچ  
وەرگرێکی ژیر باوەڕ بە ناسنامەی لەم
چەشنه ناکات. بەڵام هەر بۆ دڵنیایی با هاونیشتمانیانی
خۆشەویستی کوردستان ئاگاداربن کە دەزگای دژەتیرۆر
لە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سکاڵای خۆی لە سەر ئەو کەسه تۆمار کردووه، که به پیلانی پێشوەخته و به هۆی پێداگریی چەندجارەوه، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان
دەدات، ئێمه بەڵێنمان له لایەنه یاساییه دەرەكییه پەیوەندارەکان وەرگرتووه که بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ده زگای دژەتیرۆر

2021\6\24

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە