کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەڵەبجە کارگەی شیرینی و ساردەمەنی شاهۆ داخرا

.

04:03 PM - 24/06/2021

لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی هەڵەبجە، لە بەرواری ٢٠٢١/٦/٢٤ سەردانی ۱۰ شوێنکاری کرد، لە ئەنجامی پشکنینی ئەو شوێنانە و بە هۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و ڕێنماییەکانی  کارکردن کارگەی شیرینی شاهۆ داخرا و دوو شوێنی تریش سزای ئاگادارکردنەوەیان ئاراستە کرا.
دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکان بە کردنەوەی گۆشتفرۆشێک لە یەکێک لە کۆڵانەکانی هەڵەبجە، لیژنە سەردانی کرد و بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان دەستگیرا بەسەر (٢٥ کیلۆگرام) گۆشتی بێمۆر و دواتر لەناوبرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە