کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوامە لەتۆماری ژمارە پێوانەییەكان

.

03:00 - 24/06/2021

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگال بەردەوامە لەنمایشە بەرزەكانی و تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی لەكاتی بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەیۆری2020.
رۆناڵدۆ لەیاریەكەی بەرامبەر فەرەنسا دوو گۆڵی هەڵبژاردەكەی لەرێگەی دوو لێدانی پەناڵتی تۆماركرد كە یاریەكە بەیەكسان بوون و بە 2 گۆڵ كۆتایی هات و لەرێگەیەوە چەند ژمارەیەكی پێوانەییە بەناوی خۆی نوسییەوە.
رۆناڵدۆ بووە یەكەم یاریزان لەیەك یاریدا لەمێژووی پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپا و لەرێگەی دوو لێدانی پەناڵتی گۆڵ تۆمار بكات، هەروەها یەكەم یاریزانە 20 گۆڵ زیاتر لەجامی جیهانی و یۆرۆ تۆمار بكات بە21 گۆڵ، ئەو ئەستێرەیە یەكەم یاریزانە 5 گۆڵ لە قۆناغی كۆمەڵەكان لەیەك پاڵەوانێتی ئەوروپا تۆمار دەكات لەدوای میشێل پلاتینی كە لە ساڵی 1984 دا 7 گۆڵی تۆماركردووە.
لەلایەكی ترەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەكەم یاریزان لە 15 یاری پاڵەوانێتی جامی جیهان و جامی نەتەوەكانی ئەوروپا گۆڵ تۆمار بكات و هەریەكە لە یۆرگن كلینسمان و میرۆسلاڤ كلۆزەی ئەڵمانی تێپەراند.
دوا ژمارەی پێوانەیی لە ژمارەی گۆڵە تۆمار كراوەكانە لەئاستی نێودەوڵەتی كە بەناوی عەلی دائی ئێرانی یەوە بوو و رۆناڵدۆ دوای تۆماركردنی 2 گۆڵەكەی بەرامبەر فەرەنسا كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 109 گۆڵ لە 178 یاریدا و توانی بەژمارەكەی عەلی دائی بگاتەوە و هەلی ئەوەشی لەپێشە بتوانێت تاك لایەنە ببێتە خاوەنی ئەو ژمارەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە