کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆشكی سپی: داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەكان پەیوەندی بە گفتوگۆكانی ڤییەناوە نییە

.

01:52 PM - 24/06/2021

جین ساكی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رایگەیاندووە: داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەكان بە فەرمانی وەزارەتی داد بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە گفتوگۆكانی تایبەت بەرێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە نیە.
راشیگەیاند: هیواخوازن كۆبوونەوەكانی ڤیەننا ئامانجەكانی خۆی بپێكێت و ئێرانییەكان بەڵێن بدەن بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكە.
پێشتر بەفەرمانی وەزارەتی دادی ئەمریكا، ماڵپەڕەكانی (پرێس تی ڤی، ئالالام تی ڤی و ئەلمەسیرە نیوز)ی ئێرانی  داخران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە