کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیتزا و شاورمەی سالار داخرا

.

01:27 PM - 24/06/2021

بە بڕیاری قایمقامی کەلار بە هۆی بوونی زیاتر لە (٨٠٠) کیلۆ گۆشت و قیمە و مریشک و خۆراکی گەنیو و خراپ بوو ، پیتزا و شاورمەی سالار داخرا

لیژنەی ڤێتێرنەری قایمقامیەت شەو و ڕۆژ بەردەوام سەردان و پشکنین بۆ بەرووبوومی ئاژەڵی لە سنووری قەزای کەلار ئەنجام دەدەن.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی پشکنینی پیتزاو و شاورمەی (سالار ) لە ناو بازاڕی شاری کەلار دەستیانگرت بەسەر بڕی (٨٣٥) کیلۆ گۆشت و قیمە و مریشک و خۆراکی گەنیو و خراپ بوو.

لیژنەی ڤێتێرنەری پسوولەی سزادانیان بۆ خاوەنی پیتزا و شاورمەی سالار کرد و بە بڕیاری قایمقامی کەلار داخرا و خاوەنەکەی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە