کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی دزراوی ھاوڵاتییەکی دانیشتووی بەغدایان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە

.

11:17 AM - 24/06/2021

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیدا، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، دوای ئەوەی ئۆتومبێلێکی جۆری (تویۆتا لاندکرۆز ستێشن) ڕەنگ ڕەش، لە خواروی عێراقەوە دەدزرێت و ئەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی ساغ بکرێتەوە، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات و ئۆتومبێلە دزراوەکە دەدۆزێتەوە.
دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٣٠ لە شاری بەغداد ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا لاندکروز ستێشن لە هاوڵاتی (صفا‌و محمد عبد جاسم ) دەدزرێت، و بەپێی زانیاریەکان ئۆتومبێلە دزراوەکە بەرەو هەرێمی کوردستان هێنراوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بە فەرمانی دادوەر و داڕشتنی پلانێکی وورد و کۆکردەنەوەی زانیاری، توانیان  لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/٢١ تۆمەتبارێک بەناوی ( م ر غ ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩١ کورد لەسەر ئەو تاوانە  دەستگیر بکەن، دوای لێکۆڵۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا، دانی بەوەداناوە کە ئۆتومبێلەکەی لەخواروی عێراقەوە بۆ هاتووە و بە بڕێکی کەمتر  لەنیوەی نرخەکەی کڕیویەتی لەبەر ئەوەی دزراو بووە،  تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی  ( ٤٤٦ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەدا گیراوە، خاوەنی ئۆتومبێلە دزراوەکە  لە ووتەیەکیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەڕبڕی، لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

tanvhWqtyyk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە