کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران ژمارە و داتای تایبەت بە داهات و خەرجی و كورتهێنانی بودجەی تاووتوێكرد

.

09:43 AM - 24/06/2021

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونكردنەوەی پێویستی لەبارەی ژمارە و داتای تایبەت بە داهات و خەرجی و كورتهێنانی بودجەی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو .
دواتر بڕیار لەبارەی كۆبوونەوەی  وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ لیژنە  تایبەتمەندەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە درا، كۆبوونەوەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، ئەنجام دەدرێت.
ئامانج لەكۆبوونەوەكە بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر و هێنانەدی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەشە لەنێوان حكومەت و پەرلەمان و ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكی شەفاف و گشتگیرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە