کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سوید کۆبوونەوە

.

10:31 PM - 23/06/2021

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سوید کۆبوونەوە

بۆزیاتر پتەوکردنی پەیوەندی یەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی فیدراڵ و وڵاتی سوید و زیاتر هەمەئاهەنگی نێوانیان و بۆ چەسپاندنی یاسای یەکسانی و مافی مرۆڤ، هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
لەڕۆژی ٢٣/٦/٢٠٢١ دابان عبدالکریم شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شۆڕش قادر ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سویدیان کرد لەلایەن خاتو { ئان لیندێ } وەزیری دەرەوەی سوید بەخێرهاتینیان لێکرا، .
پاش بەخێر هاتن و باسکردن لەپێشهاتەکان و گۆڕانکاری یەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی عێراق! تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبونەوەکە بریتی بو لە باسکردن لەسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لەعێراق و هەرێمی کوردستان،، دیموکراتی و حکومڕانی خەڵک و چەسپاندنی مافەسەرەتایەکانی مرۆڤ، بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان حوکومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی سوید وە پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردولا،ئەمە وبەشێکی تری دانیشتنەکە باسکردنی هەڵبژاردنی چەند مانگی ئایندەی وڵاتی عێراق بوو وڵاتی سوید و بەتایبەتی وەزارەتی دەرەوە سوید مەبەستێتی لەنزیکەوە جاودێری هەڵبژاردنەکان بکات بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان،بار و دۆخی و بژێوی و حاڵ و گوزەرانی ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستان باسێکی گرنگ بوو وەزیری دەرەوەی سوید بەبایەخەوە باس لەوە کرد نزیکەی ٩٨٠،٠٠٠ نۆسەد و هەشتا هەزار ئاوارە لە ناوخاکی هەرێمی کوردستاندا دەژین بەمەش سوید سوپاس گوزاری حوکومەتی هەرێمی کوردستان کرد،بەرەنگانبوونەوەی شەڕی تیرۆر و شەڕی دژی داعش تەوەرێکی گرنگی دانیشتنەکە بوو، سوید لەسەر بەڵێنی خۆی بەردەوامە هەمیشە هاوکار و پشت و بەنای حوکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەئایندەشدا زیاتر و زیاتر کۆمەکی سەربازی و هاوکاری کردنی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات،سوید ستراتیژی نوێی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی وڵاتی عێراق دەبێت،، بۆ ئەم مەبەستەش هەرێمی کوردستان پشکی سەرەکی ئەو ستراتیژی یان بەردەکەوێت لەڕوی هاوکاری کردنی مورۆیی و مافی مرۆڤ و ماناڵان و ژنان و پرۆژە خزمەتگوزاری یەکان،وەزیری دەرەوی سوید خاتو { ئان لیندێ } وتی بەردەوام پرۆژەی نوێ و هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت،،لای خۆشیانەوە دابان عەبدولکەریم شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی فیدراڵ و شۆڕش قادر نوێنەری حوکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید بەناوی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی و کوردستان و سوپاس ئەمەکداری وڵاتی سویدن کرد.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە