کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تائێستا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان خەرج نەكراوە

.

05:53 PM - 23/06/2021

سەرباری تێپەڕبوونی نزیكەی 6 مانگ بەسەر پەسەندنكردنی یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، تائێستا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان خەرج نەكراوە.
پێشتر شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد و روونكردنەوە و زانیاری تەواوی لەسەر بودجەی پەرەپێدان و ئەو بودجە تایبەتەی كەلەسەر داوای نوێنەرانی كورد لەلیژنەی دارایی دابین كراوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم وەبەتایبەتی سلێمانی و هەڵەبجە بەدەر لەپشكی هەرێم لە میزانیەی عێراق، بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن و لایەنە پەیوەندیدارەكان خستبووەڕوو.
لەڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی حكومەتی عیراق بڕی بەركەوتەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان دیاركراوە، سنووری پارێزگای سلێمانی لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان نزیكەی 70 حەفتا ملیار دیناری بۆ دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە