کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بە هێڵی ئاسنی ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە

.

05:49 PM - 23/06/2021

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق تاووتوێی رەوانەكردنی پڕۆژەی ستراتیژی هێڵی ئاسنین (فاو - فیشخابور) دەكات بۆ وەبەرهێنان، بۆ بەستنەوەی عیراق بەوڵاتانی دراوسێ و كیشوەری ئەوروپاوە.  
تالیب جەواد حوسەینی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی هێڵەكانی ئاسنی سەر بەوەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕایگەیاندووە: وەزارەتەكەیان سەرجەم بەدواداچوونە تەكینیكی و لایەنە ئابوورییەكانی تەواوكردووە بەمەبەستی خستنە ڕووی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی فاو - فیشخابور.  
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: پڕۆژەكە دروستكردنی هێڵێكی ئاسنینە بەدرێژایی شاری فاو بەرەو ناوچەی فیشخابوور لەپارێزگای دهۆك پاشان بەستنەوەی بەتوركیاوە بۆ ئەوەی لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بەئەوروپاوە ببەسترێتەوە.  
باسی لەوەشكردووە: وەزارەتەكەیان كار بۆ كاراكردنەوەی هێڵی ئاسنین دەكات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا ئەوەش بایەخێكی ئابووری زۆری هەیە و هەروەها جموجۆڵ دەخاتە كەرتی بازرگانی و گەشتوگوزارییەوە.  
ئەوەشی خستووەتەڕوو: وەزارەت لەڕێگەی هاریكاری نێودەوڵەتی یاخود قەرز و وەبەرهێنانەوە پڕۆژەكانی تەواو دەكات، چونكە ئەو بڕە پارەیەی لەبودجەدا دانراوە بەشی هەموو ئەوانە ناكات جێبەجێبكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە