کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی ئایاری راگەیاند

.

05:47 PM - 23/06/2021

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی كۆتایی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی ئایاری راگەیاند و بەپێی ئامارەكە، مانگی ڕابردوو نزیكەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەشی نزیكەی 6 ملیار دۆلار بووە.  
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: بەپێی ئاماری كۆتایی كە لە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) وە بەدەستمان گەیشتووە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوت هەناردە كراوەو داهاتەكەشی پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو بڕە نەوتی كە لە كێڵگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقەوە هەناردە كراوە 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل بووەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە 3 ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیل هەناردەی بەندەری جەیهان كراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: لە مانگی ئایاردا تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عیراق 2 ملیۆن و 899 هەزار بەرمیل بووە و هەر بەرمیلێكیش بە 65 دۆلارو 84 سەنت فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق باسی لەوەشكردووە: كە لەمانگی ئایاری 2020دا 32 كۆمپانیای جیاوازی نێودەوڵەتی نەوتیان لەعیراق كریوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە