کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی 5 ترلیۆن دینار بۆ كەرتی نیشتەجێبون تەرخان دەكات

.

05:45 PM - 23/06/2021

بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند: بەمەبەستی بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكانی نیشتەجێبون بڕیاردراوە بە بڕی پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانی پڕۆژە راگیراوەكان بكات و بەمەبەستی پێدانی دەرفەتیش بۆ وەبەرهێنان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، لەماوەیەكی نزیكدا پرۆسەی فرۆشتنی سەنەداتی دارایی دەستپێدەكاتەوە.
مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەماندا رایگەیاندووە: هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار لەبازارو كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانكاری دراو لەسەر هاوڵاتیان.
ئەوەشی خستۆتەروِو: پرسی بەئەلیكترۆنیكردنی وەزارەتەكانی دارایی و بارزگانی، دەستەی گومرگ و باج لەگەڵ بانكی ناوەندی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە