کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەت بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون قەرز دەداتە هاوڵاتیان

.

05:43 PM - 23/06/2021

حكومەتی عیراق رایگەیاند: بڕیاریانداوە قەرز بەبێ‌ وەرگرتنی سوود بدەنە هاوڵاتیان بۆ كڕین یان دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون.
حەسەن نازم گوتەبێژی حكومەتی عیراق دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو و ئاشكرایكرد: حكومەت قەرزی نیشتەجێبوون دەداتە هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی دەیەوێت گرنگی بە دۆسیەی نیشتەجێبوون بدات و دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ‌ پێدانی قەرز بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون و بۆ ئەو مەبەستەش بانكی ناوەندی  یەك ترلیۆن و 800 ملیار دیناری بۆ سندوقی خانووبەرە و نیشتەجێبوون دابینكردووە.
ئەوەشی خستەڕوو: كە ئەو قەرزەی حكومەت دەیداتە هاوڵاتیان هیچ سوودێكی لەسەر نابێت و ماوەی دانەوەی قەرزەكەش 20 ساڵە، ئەوەش هاندانێكە بۆ هاولاتیان تاوەكو بتوانن ببەن خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی نیشتەجێكردن، عیراق بە دەست كەمی شوێنی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە 3 ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ‌ هەیە بۆ ئەوەی لەو قەیرانە رزگاری ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە