کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای بایۆنتیك ڤاكسینی نەخۆشی شێرپەنجە تاقیدەكاتەوە

.

02:20 PM - 23/06/2021

 

كۆمپانیای بایۆنتیك، تاقیكردنەوەی ڤاكسینی شێرپەنجەی پێستی دەستپێكردووە ، لەو بارەیەوە كۆمپانیا ئەڵمانییەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، توێژینەوەكانیان لەسەر دروستكردنی ئەو جۆرە ڤاكسینە گەیشتووەتە قۆناغی دووەم و هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئوسترالیا و پۆڵەندا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا رەزامەندییان نیشانداوە بۆ تاقیكردنەوەی قۆناغی دووەمی ڤاكسینەكە ، كۆمپانیای بایۆنتیك ئەوەی خستووەتەڕوو، ڤاكسینەكە لە قۆڵەوە لە نەخۆش دەدرێت و لەڕیی دەمارەوە تێكەڵی خوێن دەبێت و چەندەها جۆری شێرپەنجە لەناو دەبات، جگە لەوەش بەرگری جەستەی مرۆڤ لەبەرامبەر خانە شێرپەنجەییەكان بەهێزتر دەكات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە