کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عوسمان دیمبلی نەشتەرگەری لەئەژنۆی بۆ ئەنجامدەدرێت

.

11:33 AM - 23/06/2021

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەیانناكەیەكی رەسمی بڵاوكردەوە لەبارەی وردەكاری ئەو پێكانەی عوسمان دیمبلی  هێرشبەری فەرەنسی تووشی بوو لەكاتی بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەجامی نەتەوەكانی ئەوروپا   لەبەیاننامەكە هاتووە: دوای ئەو پشكنینانەی بۆ عوسمان دیمبلی كراون تەئكید لەوە كراوەتەوە كە  بەستەری ئەژنۆی راستی پچڕاوە و پێویستی بەئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە   باسی لەوەشكردووە : بەو هۆیەوە بەشداری كردنی ئەو یاریزانە لەیۆرۆی 2020 كۆتایی پێ هات وەك چۆن هەڵبژاردەی فەرەنساش ئەوەی دوپاتكردۆتەوە   بەرشەلۆنە ماوەی دوركەوتنەوەی دیمبلی ئاشكرا نەكردووە   بەڵام بەپێی زانیاری راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان : ئەو هێرشبەرە فەرەنسی یە بۆ ماوەی زیاتر لە 4 مانگ لەیاریگاكان دوردەكەوێتەوە   جێی باسە عوسمان دیمبلی وەرزی رابردوو لە 44 یاری بەرشەلۆنە بەشداری كرد لەرێگەیەوە 11 گۆڵی تۆمار كرد   هەروەها لەدوو یاری هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیۆرۆی 2020  وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری كرد  پێش ئەوەی پێكان دوری بخاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە