کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هونەرمەندێكی دیار لە ڕووداوێكدا لە هەولێر كوژرا

.

07:24 PM - 22/06/2021

هونەرمەندێكی دیار لە ڕووداوێكدا لە هەولێر كوژرا   

هونەرمەند (جوانڕۆی باڵەبان) ئەندامی لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ، كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان و تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕووداوێكدا لە شاری هەولێر كوژرا و خانەوادە و هاوڕێیانی ناوبراویش داوا لە لایەنە ئەمنیەكان و وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن كە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە بە سزای یاسایی بگەیەنن.
بەپێی زانیاریەكان ، جوانڕۆی باڵەبان لە دەوام بووە لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشێوەیەكی كاتی مۆڵەتی كردووە بچێت لەدەرەوە نان بخوات، دواتر ئاگەداركراونەتەوە كە تەرمەكەی لە دێگەڵە دۆزراوەتەوە ، لیژنەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە پێكهاتووە بۆ بەدواداچون و لێكۆلینەوەی ئەو كەیسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە