کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: ڕۆتین كە‌مبكرێتە‌وە‌ و ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت لە‌پێناو چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی

.

06:26 PM - 22/06/2021

قوباد تاڵەبانی: ڕۆتین كە‌مبكرێتە‌وە‌ و ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت لە‌پێناو چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ ئەو وەزارەت و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیانە‌‌ی كە پەیوەندیدارن بە كاری دەروازە سنوورییەكان بە ئامانجی رێكخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كە‌موكوڕییە‌كان.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (22 حوزەیرانی 2021) لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی جەختیكردەوە لە ڕێكخستنەوەی شێوازی كۆكردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان و ھە‌روە‌ھا ڕێكخستنەوەی میكانیزمی جێبە‌جێ كردنی ئەو رێنماییانەی تایبە‌تن بە‌ كاروباری دە‌روازە‌ سنورییە‌كان.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكرد، گرنگە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەكاری دەروازەكان، كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین بكەن، لەپێناو ئاسانكاری زیاتر بۆ بازرگانان كە‌ ئە‌مە‌ش ھۆكارێكە‌ بۆ چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی و بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت، ھە‌ر بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش پێداگری كرد لەسەر داڕشتنی پەیڕەوێكی كاری هاوبەش لەگەڵ دیاریكردنی میكانیزم بۆ چۆنییەتی جێبەجێكردنی لە دەروازە سنوورییەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گە‌شتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون.

ئەم کۆبوونەوەیە تەواوكەری کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی قوباد تاڵە‌بانی بوو لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێوبە‌رانی گومرگە‌كانی‌ ھە‌رێمی كوردستان و بانكە‌ بازرگانییە‌كان کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر چاكسازی کردن و ڕێکخستنەوەی كاری گومرگە‌كان و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتین بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھاتی دارایی و چالاكتركردنی جموجوڵی بازرگانی.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە